Sinan Doğan
23 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2022
بۆگۆتا – AA
به‌هۆی پیسبوونی ده‌ریا له ئاكامی دزه‌كردنی نه‌وت له دوای ته‌قینه‌وه گڕكانییهكهی ١٥ی كانوونی دووه‌م له شانشینی تۆنگا باشووری زەریای هێمن، حكوومه‌تی پێرو "باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی" راگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی پێرو رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی "كاریگه‌ر و به‌رده‌وام"ی ئه‌و كاره‌ساته ژینگه‌یییه بۆ ماوه‌ی ٩٠ رۆژ "باری له‌ناكاوی ژینگه‌یی" راگه‌یه‌ندراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دزه‌كردنه‌كه كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته سیسته‌می ژینگه‌یی ده‌ریا كه به فره‌یی زینده‌یی ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌روه‌ها بووه‌ته مه‌ترسیی گه‌وره‌یش بۆسه‌ر ته‌ندروستی خه‌ڵك".
دوای ته‌قینه‌وه‌ی گڕكانه‌كه‌ی تۆنگا، تسونامی رووی دا و له كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كاندا كه كاره‌كانی به‌تاڵكردنی نه‌وت له كه‌شتیی بارهه‌ڵگریی "Mare Doricum"ی ئیتاڵی ئه‌نجام ده‌درا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار به‌رمیل نه‌وت رژایه ناو زه‌ریای هێمن-ەوە.
دوای ئه‌و رووداوه‌ی له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی لا پامپیلا رووی دا، نه‌وت دزه‌ی كرده ٢١ ناوچە لە كه‌ناراوەکانی پێرو، به‌هۆی ئه‌م كاره‌ساته ژینگه‌یییه‌وه زیانێكی زۆر به بوونه‌وه‌رانی ده‌ریا گه‌یشت.
سه‌رۆكی پێرو، پێدرۆ كاستیللۆ رایگه‌یاند، بۆ سه‌رده‌ركردن له‌و كێشه‌یه لیژنه‌یه‌ك پێك ده‌هێنێت.
لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش پشتیوانی خۆی بۆ حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته راگه‌یاند بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و پیسبوونه‌ی به‌هۆی دزه‌كردنی نه‌وته‌كه‌وه رووی داوه.