سياسەت, جيهان

بەریتانیا: ''کرملین پلانی دروستکردنی حکوومەتێکی لایەنگری رووسیای هەیە لە ئۆکراینادا''

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند کە حکوومەتی مۆسکۆ پلانی دروستکردنی حکوومەتێکی لایەنگری رووسیای هەیە لە ئۆکراینادا.

Hasan Esen  | 23.01.2022 - نوێکردنەوە : 24.01.2022
بەریتانیا: ''کرملین پلانی دروستکردنی حکوومەتێکی لایەنگری رووسیای هەیە لە ئۆکراینادا''

Greater London

لەندەن - AA

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا رایاگەیاند کە بۆیان دەرکەوتووە رووسیا پلانی دروستکردنی حکوومەتێکی لایەنگری رووسیای هەیە لە ئۆکراینادا.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە ''زانیاریمان لەبەردەستدایە کە نیشانی دەدات حکوومەتی رووسیا خوازیارە لە کیێڤ-دا سەرکردەیەکی لایەنگری رووسیا دەسەڵات بگرێتە دەست. پەرلەمانتاری پێشووی ئۆکراینا، ئیڤێن مورایڤ وەک کاندیدێکی بەهێز دەبینرێت''.

لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها باس لەوە کراوە کە زانیاری هەیە دەزگای هەواڵگریی رووسیا بەردەوامە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ سیاسەتمەدارانی پێشووی ئۆکراینا و لەنێو ئەو کەسانەشدا سێریگی ئەربوزۆڤ کە لە ساڵی ٢٠١٢-٢٠١٤ جێگری سەرۆکوەزیران بووە، ئاندری کولیێڤ کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٢دا جێگری سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەرکانی سوپا بووە لە سەردەمی ڤیکتۆر یانوکۆڤیچی سەرکۆماری پێشووتری ئۆکراینادا، ڤلادیمیر سیڤکۆڤیچ جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگریی نیشتمانیی ئۆکراینا و مایکۆلا ئازارۆڤ کە لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٤دا سەرۆکوەزیران بووە.

بانگەشەی ئەوە کراوە، ئەو کەسانە لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەواڵگری رووسیا کە لەئێستادا ئەرکدارە لە داڕشتنی پلانی هێرشکردنە سەر ئۆکراینا.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز تروس کە لە راگەیەندراوەکەدا بۆچوونی خراوەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو زانیارییانە تیشک دەخەنە سەر رەهەندی چالاکی رووسیا بە مەبەستی تێکدانی شیرازە لە ئۆکراینا.

لیز تروس بە پێویستی زانیوە رووسیا گرژیی کەم بکاتەوە، کۆتایی بهێنێت بە شەڕەنگێزی و کەمپینی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و باسی لەوە کردووە کە هەر هێرشێکی سەربازیی بۆسەر ئۆکراینا باجێکی زۆری دەبێت و دەبێتە هەڵەیەکی ستراتیجیی گەورە.

لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە ''هەڵوێستی بەریتانیا لەبارەی ئۆکراینا روون و ئاشکرایە. بەشێوەیەکی روون پشتیوانی لە یەک پارچەیی خاکی ئۆکراینا دەکەین لەناو سنووری نێودەوڵەتیی دانپێدانراودا بە کریمیا-شەوە. ئۆکراینا وڵاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەرییە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın