Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2017
نیویۆرک-AA
رێگریکردن لە هاووڵاتییانی ئێران و عێراق و سووریا و ژمارەیەک وڵاتی تر لەلایەن ئەمریکاوە دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، تادێت کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە و لە ئێستادا کۆمپانیاکانی ئەپڵ، فەیسبوک، گوگل و چەند ئەستێرەیەکی تری بەناوبانگ بەتوندی دژی ئەو بڕیارە وەستاونەتەوە و لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە رەخنە لە ترەمپ دەگرن.
رەسل سیمۆنس لە پەیامێکیدا نووسیوێتی "دەیان ساڵ بۆ لێبوردەیی ئایینی کارم کرد. قەدەغەی موسوڵمانان دژبە هەموو شتێکی ئەم وڵاتەیە ومایەی شەرمە".
هاوکات کیم کارداشیان زانیاریەکی بڵاو کردۆتەوە کە دەری دەخات ئەمریکییەکان زیاتر لەلایەن یەکترەوە دەکوژرێن.
گۆرانیبێژ ریهاناش نووسیوێتی "قێزم لێی دەبێتەوە".
هاوشانی ئەو کەسایەتیانە چەندین رێکخراو و ناوەندی کۆمەڵگەی مەدەنی دژبە بڕیارەکە وەستاونەتەوە و کەمپینی تایبەتیان بۆ ئەو مەبەستە رێکخستووە.
بەهێزترین کاردانەوەش، هونەرمەند کریستۆ نواندوویەتی و ئاماژەی بەوەداوە کە دوای بڕیارەکەی ترەمپ دەستبەرداری کارێکی هونەریی بووە کە ٢٠ ساڵە کاری لەسەر دەکات. کریستۆ بەنیازبوو پارچەیەک کوتاڵ بدات بەسەر رووباڕی ئارکانساسدا و لە بەرامبەر بڕیارەکەی ترەمپدا دەستبەرداری ئەو پرۆژەیەی بووە.