Lokman İlhan,Muhammet Ali Kemal
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
کاراکاس - AA
پارێزبەندیی یاسایی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ کە خۆی وەک سەرۆکی کاتیی وڵات راگەیاندووە، هەڵگیرا.
ئەو رێکارە یاساییانەی کە دژبە خوان گوایدۆ گیراونەتەبەر، درێژەیان هەیە.
تاکە ئۆرگانی دەسەڵاتداری یاسادانان لە ڤێنیزوێلا، ئەنجوومەنی دامەزرێنەر، بە مەبەستی تاوتوێکردنی داواکاریی سەرۆکی دادگای باڵا، مایکڵ مۆرێنۆ "بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندیی خوان گوایدۆ"، بە سەرۆکایەتی دیۆسدادۆ کابێلۆ، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی سازکرد.
لە کۆبوونەوەکەدا داواکاریی هەڵگرتنی پارێزبەندیی یاسایی خوان گوایدۆ بە هۆی "چوونی بۆ کۆلۆمبیا سەرەڕای قەدەغەکردنی هاتوچۆ لەسەری"، بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی دامەزرێنەر، پەسەندکرا.