ڤێنیزوێلا.. لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن ١ی ئایار ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه‌ی ناساندووه داوای له لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن كرد ١ی ئایار له سه‌رتاسه‌ری وڵات بڕژێنه سه‌ر شه‌قام.
Bolivar
كاراكاس – AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ كه خۆی وه‌ك سه‌رۆكی كاتی وڵاته‌كه‌ی ناساندووه داوای له لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن كرد ١ی ئایار له سه‌رتاسه‌ری وڵات بڕژێنه سه‌ر شه‌قام.
گوایدۆ كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌مریكای رۆژئاوا و ئه‌مریكای لاتینی له سه‌روویانه‌وه ئه‌مریكا كه دان به شه‌رعیه‌تی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورودا نانێن، پشتگیری لێ ده‌كرێت له گۆڕه‌پانی بۆلیڤار له گه‌ڕه‌كی چاكاو-ی كاراكاسی پایته‌خت له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی كۆبۆوه.
خوان گوایدۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له پارێزگاكانی دیكه‌یش ئاماده‌ن بۆ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی مه‌ده‌نی و چۆك دانا‌ده‌ن، ئه‌مه‌شی به "ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی" له‌قه‌ڵه‌م دا.
ناوبراو داوای له لایه‌نگرانی كرد له سه‌رتاسه‌ری وڵات له ١ی ئایار بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه له‌م رۆژه‌دا گه‌وره‌ترین چالاكی له ڤێنیزوێلا ئه‌نجام ده‌درێت. راشیگه‌یاند كه چالاكوانانی ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ ده‌وروبه‌ری "ئۆپه‌راسیۆنی ئازادیی" ئه‌ركدار ده‌كرێن، ٢٧ی نیسان وه‌ك "كۆماندۆكانی ئازادیی و هاریكاری" سوێند ده‌خۆن.
١ی ئایار به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له حكومه‌ت فه‌رمانبه‌رانی گشتیی و ئه‌ندامانی پارتی سۆسیالیستی یه‌كگرتووه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قام.