Mümin Altaş,Hemın Othman Mohammed
24 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2017
هۆنای - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم رایگه‌یاند "سه‌ره‌تا ره‌نگه پێدانی خه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌كادیمی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ئه‌ندازیارێكی دروستكردنی كه‌شتی و بزووێنه‌ر روون نه‌بێت، به‌ڵام چ خزمه‌تێك ده‌كه‌ن بیكه‌ن ئه‌گه‌ر له كۆتاییدا به‌كه‌ڵكی مرۆڤ نه‌یه‌ت، ژیانی مرۆڤ ئاسان نه‌كات و شێوازی ژیانی به‌رزنه‌كاته‌وه به‌كه‌ڵكی هیچ شتێك نایه‌ت".
له مه‌ڕاسیمی به‌خشینی مه‌دالیای شه‌ره‌ف كه له لایه‌ن ئه‌كادیمی زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ڤیێتنامه‌وه به‌خۆی به‌خشرا، یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له سه‌رده‌مێكدا ده‌ژین كه چالاكییه‌كانی زانست، زانیاری، ته‌كنه‌لۆجیا، توێژینه‌وه و پێشكه‌وتن رێگای سه‌قامگیری بۆ وڵاتان و مرۆڤه‌كان دیاریكردووه.
بینالی یڵدرم باسی له‌وه كرد كه له 15 ساڵدا به گوژمەی 90 ملیار دۆلار كاری وه‌به‌رهێنانی ژێرخانیان كردووه له توركیا و، له ساڵی 2008دا كاتێک قه‌یرانی جیهان سه‌ریهه‌ڵدا توركیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی به سه‌ركه‌وتووی گه‌وره‌ترین پرۆژه مه‌زنه‌كانی جێبه‌جێ كرد.