Ramal Mahmood
30 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2016
لەڤێتنام دەست بەسەر تۆنێک عاجدا کە بەشێوەی نایاسایی هێنرابووە ئەو وڵاتە گیرا.
بەڕێوەبەری گومرگی هۆچیمینه، لێدینه لۆی ئاشکرایکرد لە کاتێکدا هەوڵدەدرا لەبەندەری کات لایەوە بۆ وڵاتی کەمبۆدیا بنرێدرێت، دەست بەسەر نزیکەی یەک تۆن عاجدا کە لەنێو باردا شاردرابوویەوە،گیراوە.
لێدینه لۆی ئاماژەی بەوەدا قاچاخچییەکان سەری بارەکانیان بە مۆمی سوور مۆرکردبوو.
لەماوەی دوو مانگی رابردوودا دەست بەسەر نزیکەی پێنج تۆن عاجدا گیراوە کە لە پێنج جاری جیاوازدا هێنراونەتە ئەو بەندەرە. ڤێتنام بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە بەوە ناسراوە عاج و شاخی کەرگەدەنی بە قاچاخی لێوە دەبرێتە وڵاتانی دیکە.
بەهۆی کەمبوونەوەی ژمارەی فیل لە جیهاندا، راوکردنی ئەو ئاژەڵە قەدەغەکراوە. لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە ڤێتنام دەستگیرا بەسەر حەوت تۆن عاجدا کە هەوڵدەدرا لە شاری های فۆنگی ڤێتنامەوە بە قاچاخ رەوانەی تەنزانیا بکرێت، ئەو حەوت تۆنە زۆرترین بڕی عاجە کە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا دەستی بەسەردا گیرابێت.