Adam Abu-bashal
13 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2020
ئابوجا- AA
بەگوێرەی ئامارەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" لە سەرتاسەری کیشوەری ئەفریقا، ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، پێنج هەزار و ٩٦١ کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٥٩٣ هەزار و ٢٤٧ کەس.
هەروەها ١٩٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدان لەو کیشوەرە گەیشتووەتە، ٣٨ هەزار و ٣٢٦ کەس.
لە لایەکی دیکەشەوە ٢٣٦ هەزار و ٥٨٨ تووشبوووی کۆرۆنا لە کیشوەری ئەفریقا لەژێر چارەسەردان و ژمارەی ئەو تووشبووانەشی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٣١٨ هەزار و ٢٩٧ کەس.
ئەو وڵاتانەی کیشوەرەکە کە زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان تیادا تۆمار کراوە بریتین لە:
کۆماری باشووری ئەفریقا بە ١٧ هەزار و ٨٦٣ حاڵەت، میسر بە شەش هەزار و ٦٤٨ حاڵەت و مەغریب بە دوو هەزار و ٦٣٦ حاڵەت.
ریزبەندی ئەو وڵاتانەشی زۆرترین حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنایان تیادا تۆمار کراوە بریتین لە:
کۆماری باشووری ئەفریقا بە ٦٩٣ هەزار و ٣٥٩ حاڵەت، مەغریب بە ١٥٣ هەزار و ٧٦١ حاڵەت و میسڕ بە ١٠٤ هەزار و ٦٢ حاڵەت.
تا ئێستاش هیچ حاڵەتێکی کۆرۆنا لە وڵاتی مۆریشیوس تۆمار نەکراوە و هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکەش لە وڵاتانی ئەریتریا و سیشێل گیانیان لەدەست نەداوە.