Adem Şalvarcıoğlu,Rewa Mahmut Hasan
09 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2017
کوالالامپور - AA
لە چوارەم وێستگەی گەشتە ١٣رۆژیەکەیدا بۆ وڵاتانی ئاسیا، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەردانی ڤیێتنام دەکات و لە پەراوێزی لووتکەی (هاریکاری ئابووری ئاسیای زەریای ئارام) لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوە.
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا کۆبوونەوەی پوتین و ترەمپی پشتراست کردۆتەوە، لەکاتێکدا لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارە پرۆگرامی چەکی ئەتۆمی کۆریای باکوور و ئاگربەستی سووریا باسیان لێوە بکرێت، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە لووتکەی جی ٢٠ لە هامبۆرگ هەردوو سەرکردە رایانگەیاندبوو کە بڕیاری ئاگربەستیان داوە لە باشووری سووریا.
لەدوای لووتکەکە ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی ڤیێتنام، تران دائی کوانگ کۆدەبێتەوە و باس لە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات دەکەن و چاوەرێ دەکرێت چەند رێککەوتنێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیەکانیان واژوو بکەن.
ترەمپ، دوای سەردانەکەی بۆ ڤیێتنام لە دوایین وێستگەی گەشتەکەی ئاسیا سەردانی فلیپین دەکات.