Mazın Asad
22 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2017
ھانۆی - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێکی فەرمی، کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە گەیشتە ھانۆی پایتەختی ڤێتنام.
یڵدرم لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نۆی بای لە لایەن باڵیۆزی تورکیا لە ڤێتنام، عاکیف ئایھان و چەند بەرپرسێکی دیکە پێشوازی لێکرا.
هەر یەک لە جێگرانی سەرۆکوەزیران مەھمەت شیمشەک و رەجەب ئاکداغ و وەزیری زانست و پیشەسازی و تەکنۆلۆژیا، فاروق ئۆزلو و وەزیری ئابووری، نیھاد زەیبەکچی و وەزیری گومرگ و بازرگانی، بولەنت توفەنکچی و بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنی ئاک پارتی مستەفا ئەلیتاش و مەھمەت موش و جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی ھارون کاراجان یاوەری یڵدرم دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ڤێتنام.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ڤێتنام، نگویەن خوان فوک و سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی ئەو وڵاتە، نگویەن تی کیم کۆدەبێتەوە پاشان بەشداری لە کۆڕبەندی تورکیا-ڤێتنام دەکات.