Mazın Asad
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2017
دانانگ - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دەنگۆکانی دەستێوەردانی رووسیا لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، رایگەیاند: "دووبارە لە پوتینم پرسی کە ئاخۆ دەستێوەردانی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کردووە. ئەویش گوتی من نەمکردووە".
ترەمپ کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ھاریکاری ئابووری ئاسیا پاسیفیک لە شاری دانانگ-ی ڤێتنامە، لێدوانێکی دا بە رۆژنامەوانان.
لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین، ترەمپ رایگەیاند: "دووبارە لە پوتینم پرسی کە ئاخۆ دەستێوەردانی لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکای کردووە. ئەویش گوتی من نەمکردووە. تەنھا چەند جارێک دەتوانی ئەمە بپرسی. لە ھەر دیدارێکمان گوتی من نەمکردووە".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە ئەم پرسە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ پوتین تاوتوێ ناکات و گوتیشی: "من لێرەدا ئەو پرسەی لەگەڵ تاوتوێ ناکەم. بێجگە لەوە خوازیاریبوون لەسەر پرسی سووریا و ئۆکرانیا کار بکەین. بەستنی پەیوەندی باش لەگەڵ رووسیا، شتێکی نایابە".
دۆناڵد ترەمپ ھەڵسەنگاندنی لەبارەی بەیاننامەی ھاوبەشی ئەمریکا و رووسیا لەبارەی سووریا کرد و رایگەیاند: "چەند جارێک دیداری کورتم لەگەڵ پوتین ئەنجام داوە. لەبارەی پێکەوە جموجۆڵکردن لە سووریا بەیاننامەیەکی ھاوبەشمان واژوو کرد. لە ماوەیەکی زۆر کورتدا لەوبارەیەوە رێککەوتین. بڕیارەکانمان لەبارەی سووریا، ژیانی مرۆڤێکی زۆر رزگار دەکات. مرۆڤەکان کاتێک ئەمە دەبیسن، زۆر دڵخۆش دەبن".
-کۆریای باکوور
لەبارەی کۆریای باکوورەوە، ترەمپ گوتی: "لێرەدا باسی ژیانی ملیۆنەھا مرۆڤ دەکەین. ئەمە یاری منداڵان نییە. ئەگەر رووسیا و چین لەبارەی پرسی کۆریای باکوور ھاوکاریمان بکەن، ئەوا پرسەکە زۆر زووتر چارەسەر دەبێت".