جيهان

ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٥٩ ھەزار کەسی تێپەڕاند

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٣٤ کەس لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراون.

Zana Natık Kerem  | 21.07.2025 - نوێکردنەوە : 21.07.2025
ژمارەی کوژراوانی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ٥٩ ھەزار کەسی تێپەڕاند

Arbil

غەززە ــ AA

ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەوە بۆ ٥٩ ھەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتە ١٤٢ ھەزار و ١٣٥ کەس.

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی جینۆسایدی ئیسرائیل دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، لە ئاکامی ھێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، ١٣٤ کەس کوژراون و ھەزار و ١٥٥ی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٨ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ھەشت ھەزار و ١٩٦ کەس و ژماری بریندارنیش، گەیشتووەتە ٣٠ ھەزار و ٩٤ کەس.

ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٩ ھەزار و ٢٩ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٤٢ ھەزار و ١٣٥ کەس.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın