سەرکۆمار ئەردۆغان: "پێداگرین لەسەر بنیاتنانی ئایندەیەکی بێ تیرۆر"
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: "بیرۆکەی سەردانى کردنی باشوورم نییە. هەر وەک چۆن ئەوان دان بە کۆماری تورکی قوبرسی باکووردا نانێن وەک دەوڵەت، ئێمەش قوبرسی باشوور وەک دەوڵەت ناناسین".

Ankara
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە باشووری قوبرس ڕایگەیاند: "بیرۆکەی سەردانى کردنی باشوورم نییە. هەر وەک چۆن ئەوان دان بە کۆماری تورکی قوبرسی باکووردا نانێن وەک دەوڵەت، ئێمەش قوبرسی باشوور وەک دەوڵەت ناناسین".
دوای سەردانی کۆماری تورکی قوبرسی باکوور، سەرکۆمار ئەردۆغان لە گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە ناو فڕۆکەکەیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە یەکەم هەنگاوی جددی لە ڕێگای گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر نرا. چەکەکان سووتێندران. ئایا ئەمە بەردەوامی دەبێت؟ چۆن بەردەوام دەبێت؟ ئایا کارەکانی پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر وەک خۆی بەڕێوەدەچن؟ ئایا پەیەدە کە قۆڵی سووریای ڕێکخراوەکەیە کەمێک بەرگری دەکات لە چوونە ناو پرۆسەکە؟ بۆچوونتان لەمبارەیەوە چییە؟ سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە بەردەوامن لە هەنگاونان بۆ گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بێ تیرۆر.
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە بەردەوامن لە پێشوەچوون بە ئاڕاستەی ئەم ئامانجە کۆتاییە و، زۆر بە وریاییەوە مامەڵە دەکەن بۆ ئەوەی کارە ئیستیفزازییەکان کاریگەری نەکەنە سەر پرۆسەکە و، ڕایگەیاند: "لە ئامادەباشیداین بەرامبەر بە هەموو ئەو تێکدەر و پێکهاتانەی ئامانجیانە تورکیای بێ تیرۆرمان بخەنە ژێر مەترسییەوە. ئاگادارن چەک دانان دەستی پێکردووە. هاوڕێیانمان چاودێری پێویست دەکەن و بەردەوامن لەسەر دیدارەکان. ئەوەندی دەزانم گفتوگۆکان لە بارەی کۆميسیۆن گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی. بەم نزیکانە شاهیدی پێشکەوتن دەبن لەسەر ئاستی پەرلەمان. ئێمە پێداگرین لەسەر بنیاتنانی ئایندەیەکی بێ تیرۆر. زۆر بە ڕوونی دەزانین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەمان چی بکەین، چۆن بیکەین و لە کۆتاییدا بە کوێ دەگەین. ئەو ڕووداوانەی لە ناوچەکەماندا ڕوو دەدەن جارێکی دیکە دروستیی ئەم هەنگاوە دەسەلمێنن کە گرتوومانەتەبەر. لە ئێستادا ئیمراڵی هەموو جۆرە پشتیوانییەکی لەمبارەیەوە داوە و دەیدات. ڕەهەندی ئەم کارە زۆر زۆر گرنگە. ڕەنگە هەڵوێستی یەپەگە لە هەر ساتێکدا، هەر جۆرە گۆڕانکارییەک بەسەردا بێت. گرنگە بزانین ئەم هەڵوێستە چ ڕەنگدانەوەیەکی لەسەر هەسەدە دەبێت کە درێژکراوەی ئەوانە".
سەبارەت بە باشووری قوبرس، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "بیرۆکەی سەردانى کردنی باشوورم نییە. هەر وەک چۆن ئەوان دان بە کۆماری تورکی قوبرسی باکووردا نانێن وەک دەوڵەت، ئێمەش قوبرسی باشوور وەک دەوڵەت ناناسین".
گوتیشی: "کلیلی چارەسەر لە قوبرسدا چارەسەری دوو دەوڵەتییە، سازش لەمە ناکرێت".
لە بارەی دوایین پێشهاتەکانی سووریا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "سەرکۆماری سووریا، ئەحمەد شەرع هەڵوێستێکی ڕێک و ڕەوانی لەوێ نیشانداوە. تا ئێستا هیچ سازش لە ئارادا نییە".
ڕاشیگەیاند: "لە کاتێکدا هەموو ئەو کاراکتەرانەی ناتوانن کۆببنەوە، لە پرسی سووریادا کۆدەبنەوە، پێویستە بۆ جیهان ڕوون بکرێتەوە کە ئیسرائیل ئەم پرۆژەی سەقامگیرییە پەکدەخات".
سەرکۆمار ئەردۆغان جەختی لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە و، ڕایگەیاند: "ناخوازین سووریا پارچە پارچە بکرێت، بووژانەوەی سووریا بۆ وڵاتەکەشمان بە ئەرێنیی دەبینین".
سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکانی تورکیا بۆ زێدی خۆیان، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "دەبینین گەڕانەوەی خۆبەخشانەی سوورییەکانی ولاتەکەمان بۆ وڵاتەکەیان دەستی پێکردووە. ئەمە لە کاتێکدا نائومێدییەک هەبوو کە ناگەڕێنەوە. ئێستا دەستیان بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە کردووە. ئێمەش هەموو جۆرە پشتیوانیەک پێشکەش دەکەین بۆ ئەوەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە خێراتر بکرێت".
هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "هەموو جۆرە پشتیوانیەک دەکەین بۆ ئەوەی گەڕانەوەی خۆبەخشانە خێرا بکرێت. بەمەش دەمانەوێت سووریا بە خێرایی دۆخی ئاسایی ببێتەوە و، ئێمەش باشوورمان بپارێزین".
سەرکۆمار ئەردۆغان سەبارەت بە پێشهاتەکانی ناوچەکە ڕایگەیاند: "ئیسرائیل نایەوێت سەقامگیریی لە ناوچەکەدا هەبێت. پێیوایە سووریایەکی یەکگرتوو بۆ خۆی باش نابێت، لەبەرئەوە بەردەوامە لە کارە ئیستیفزازییەکان".
گوتیشی: "لە کاتێکدا هەموو ئەو کاراکتەرانەی ناتوانن کۆببنەوە، لە پرسی سووریادا کۆدەبنەوە، پێویستە بۆ جیهان ڕوون بکرێتەوە کە ئیسرائیل ئەم پرۆژەی سەقامگیرییە پەکدەخات".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە هەرگیز غەززەمان لە ڕۆژەڤمان دانەبڕیوە و داینابڕین. بەردەوام دەبین لە پشتیوانی کردنی غەززە".
ڕاشیگەیاند: "خەڵکی غەززە تا ئێستا خۆیان ڕادەست نەکردووە و، پێموایە خۆیان ڕادەست ناکەن. ئیسرائیل وەک دڕندە هێرش دەکاتە سەر هەموو لایەک و، دەبێتە قوربانی ئەم تەماحەی خۆی".
سەرکۆمار ئەردۆغان ئەوەیشی خستەڕوو کە لە بارەی کڕینی فڕۆکەی جەنگی لەگەڵ بەریتانیا و ئەڵمانیا هەنگاویان هەڵناوە و گوتی: "بەریتانی و ئەڵمانییەکان تێڕوانینیان لەم بارەیەوە ئەرێنییە".
سەبارەت بە گفتوگۆکانی ئەندامێتی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا، سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: "تەنانەت نابێت یەک ڕۆژیش بمانخەنە چاوەڕوانییەوە بۆ زیندووکردنەوە و پێشخستنی گفتوگۆکان لە بارەی ئەندامێتی تورکیا (لە یەکێتیی ئەورووپا)".