ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٢ ھەزار و ٤١٤ کەس
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٨١ کەس کوژراون و ٩٣ی دیکەش برینداربوون.
Arbil
غەززە ــ AA
لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٢ ھەزار و ٤١٤ فەڵەستینی کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٧٢ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەیان دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٨١ کەس کوژراون و ٩٣ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢ ھەزار و ٤١٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٤ ھەزار و ٧٨٧ کەس.