ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٢ ھەزار و ٢٢٦ کەس
لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٨٤ کەس کوژراون.
Arbil
غەززە ــ AA
لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣٢ ھەزار و ٢٢٦ فەڵەستینی کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٧٠ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەیان دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٨٤ کەس کوژراون و ١٠٦ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٢ ھەزار و ٢٢٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٤ ھەزار و ٥١٨ کەس.