ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣١ ھەزار و ٩٨٨ کەس
- لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ئیسرائیل، حەوت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٦٥ کەس کوژراون.
Arbil
غەززە ــ AA
لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، ٣١ ھەزار و ٩٨٨ فەڵەستینی کوژراون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ١٦٧ ڕۆژە بەردەوامە، خستەڕوو.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ھێزەکانی سوپای ئیسرائیل، حەوت کۆمەڵکوژی دیکەیان دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە ئەنجامداوە و لە ئاکامدا، ٦٥ کەس کوژراون و ٩٢ی دیکەش برینداربوون.
ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣١ ھەزار و ٩٨٨ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٤ ھەزار و ١٨٨ کەس.