Bayram Altuğ,Hemın Othman Mohammed
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
جنێڤ - AA
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگەیاند كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 582 هه‌زار كه‌س.
گوته‌بێژی كۆمیسه‌ری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاندریه ماهیسیس له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له نووسینگه‌ی جنێڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، باسی له‌وه كرد كه له رۆژه یه‌كشه‌ممه‌وه تا ئێستا 10-15 هه‌زار په‌نابه‌ری ئاراكانی له خاڵی سنووری ئوخیای سنووری ئانجیمان پاراوه پهڕونهتهوه بۆ به‌نگلادیش.
ماهیسیس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته به‌نگلادیش له‌سه‌ره‌تادا سه‌ره‌ڕای هه‌موو جۆره مه‌ترسیه‌كی مردن مانه‌وه‌یان له خانووه‌كانیان له میانمار هه‌ڵبژارد، به‌ڵام به هۆی سووتاندنی خانووهكانیانهوه ناچاربوون بۆ به‌نگلادیش هه‌ڵبێن.
هاوكات ماسیس باسی له‌وه كرد كه ژماره‌ی ئه‌و موسڵمانه ئاراكانیانهی کە له 25ی ئابه‌وه تا ئێستا به هۆی رووداوه توندوتیژییه‌كانی میانماره‌وه په‌نایان بۆ به‌نگلادیش بردووه گه‌یشتووه‌ته 582 هه‌زار كه‌س.