Emre Aytekin,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 07 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
ژاپۆن و ئه‌مریكا رێككه‌وتن له‌باره‌ی هاریكاری بۆ پێكهێنانی ژێرخانی وزه‌ی متمانه‌دار و درێژخایه‌ن له وڵاتانی تازە گەشەسەندوو.
ئاژانسی هه‌واڵیی Kyodo بڵاوی کردەوە، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له تۆكیۆ، رێككه‌وتننامه‌ی هاریكاری له نێوان وه‌زاره‌تی ئابووریی، بازرگانی و پیشه‌سازی و ئاژانسی بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی ئه‌مریكا واژوو كرد بۆ دامه‌زراندنی ژێرخانی وزه له ئاستێكی باڵادا له وڵاتی جیهانی سێیه‌مدا.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ سازی كرد رایگه‌یاند "درێژه به دیالۆگ ده‌ده‌ین له‌باره‌ی به‌ره‌وپێشبردنی هاریكاری له بواره‌كانی تاودانی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان، وزه و ژێرخاندا له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا".
رێككه‌وتنی نێوان ئه‌و دوو وڵاته به‌سووده له ده‌سته‌به‌ركردنی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆجیای پێشكه‌وتوو له بواری وزه‌دا، پێكهێنانی بازاڕێكی شه‌فاف و كاریگه‌ری وزه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان و به‌ره‌وپێشبردنی ژێرخانی وزه.
ژاپۆن ده‌یه‌وێت زانیاری و ئه‌زموون له‌باره‌ی جیۆگهرمی و جێگره‌وه‌كانی دیكه‌ی سه‌رچاوه‌كانی وزه بداته وڵاتانی دیكه، ئه‌مریكاش به‌دوای پێشخستنی ژێرخانی گونجاوه بۆ هه‌نارده‌ی غازی سروشتی شیكراوه.