Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له په‌رله‌مانی توركیا، رۆژهڤهكانی هه‌ڵسه‌نگاند.
ئه‌ردۆغان له گوته‌كانیدا باسی له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پارته‌كه‌ی كرد.
ئه‌ردۆغان: "له‌م پێشبڕكێی ئاڵایه‌دا، سوپاسی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان ده‌كه‌م بۆ خزمه‌ته‌كانیان كه رێكخستنه‌كانمان و شارهوانییهكانمانیان جێهێشت. هیوای سه‌ركه‌وتنیش بۆ ئه‌و هاوڕییانه‌مان ده‌خوازم كه ئه‌ركه‌كانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. خێزانی ئاك پارتی خێزانێكی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یە كه له هه‌موو سات و شوێنێكدا پێویستی به هه‌مووانه. كه‌س بریندار ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه پارتێكین كه به به‌رده‌وامی نوێ ده‌بینه‌وه، كاتێكیش نوێ ده‌بینه‌وه توانای پێشكه‌شكردنی خزمه‌تی زۆر جیاوازترمان هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و هاوڕێیانه‌مان كه پۆسته‌كانیان راده‌ستكردووه له‌ناو ئه‌م خێزانه گه‌وره‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر كاركردن و به‌رهه‌مهێنانی پرۆژه".
ناوبراو كێشه‌كانی ئێستای توركیا وه‌ك تاشینی ریش وه‌سفكرد كه دواتر پڕتر و به‌هێزتر دێته‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتیشی: "گوته‌یه‌كی له‌م جۆره هه‌یه كه مه‌همه‌ت پاشای سۆكوڵو به باڵیۆزی ڤینیسیای گوتووه، 'ئێمه به گرتنی قوبرس، قۆڵی ئێوه‌مان بڕی، ئێوه‌ش له ئیستانبوڵ ریشی ئێمه‌تان تاشی. ریشی تاشراو پڕتر ده‌ڕوێته‌وه. به‌ڵام قۆڵی بڕاو نایه‌ته‌وه'. گه‌مارۆ نهێنی و ئاشكراكان، ئه‌و چه‌ڵه‌مانه‌ی كراوه‌ته قاچمان، هه‌ڵوێستی دووڕووانه له‌هه‌موو بابه‌تێكدا، بێگومان كێشه‌مان بۆ دروست ده‌كات. به‌ڵام ئه‌م كێشانه له‌ئاستی تاشینی ریشماندایه. له‌به‌رانبه‌ردا ئێمه به تێكدانی پلانی سه‌دساڵه‌یان، قۆلیان ده‌په‌ڕێنین".