Ahmet Furkan Mercan
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
تۆکیۆ - AA
وەزیری بەرگریی ژاپۆن، کیشی نۆبوۆ سەبارەت بە نمایشکردنی مووشەکی بالیستی کیشوەربڕ لەلایەن کۆریای باکوورەوە، رایگەیاند ''ئەوە لەڕووی هۆشیاریەوە بەرەنگارییەکی نوێیە''.
کیشی نۆبوۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، هەڵسەنگاندنی بۆ ئەو رێوڕەسمە کرد کە کۆتایی هەفتە بە بۆنەی ٧٥هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کۆریاوە لە کۆریای باکوور سازکرا.
وەزیری بەرگریی ژاپۆن، کیشی نۆبوۆ رەخنەی لە نمایشکردنی مووشەکی بالیستی کیشوەربڕ و ئەو مووشەکە نوێیانە گرت کە لەژێردەریاییەکانەوە ئاراستەکران و باوەڕوایە ڤێرژنی نوێی مووشەکی پێشکەوتووی بالیستی بێت.
کیشی نۆبوۆ باسی لەوە کرد کە کۆریای باکوور پێداگرانە بەدوای هەمەچەشنکردنی کاردانەوەی هێرشەوەیە و گوتی: ''کۆریای باکوور بە بەردەوامی و بەخێرایی توانای هێرشی بەهێز دەکات. بەلای وڵاتانی پەیوەندیدار و ژاپۆنەوە ئەوە لەڕووی کۆکردنەوەی زانیاری هەواڵگریی، هەڵوێستیی دەستوەردان و هۆشیاریەوە بەرەنگارییەکی نوێیە''.
وەزیری بەرگریی ژاپۆن، کیشی نۆبوۆ ئەوەشی خستەڕوو کە لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لەسەر هاریکاریی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر پیۆنگیانگ.