Zana Natık Kerem
14 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر ــ AA
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی پاڵپشتی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راگەیاند.
دوێنێ سێشەممە، موقتەدا سەدر دەستپێشخەرییەكی ئاشتییانەی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان، پتەوتركردنی ئاسایش و چاكسازیی سیاسیی رایگەیاندبوو.
محەمەد حەلبوسی لە تویتێكدا پاڵپشتی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر رایگەیاندووە و نووسیوویەتی "پاڵپشتی تەواو لەو دەستپێشخەرییە دەكەین كە موقتەدا سەدر بۆ پتەوتركردنی ئاسایش، سەلامەتی گەلی عێراق و چاكسازیی سیاسیی خستوویەتیەڕوو".
سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی ئەوەیشی نووسیووە "گومان لەوەدا نییە کە بەجێبەجێكردنی ئەو دەستپێشخەرییانە رەوشی ئێستای عێراق چارسەر دەبێت، بۆیە گرنگە لەهەموو ئاستەكاندا پاڵپشتی لە دەستپێشخەرییەکەی سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر بكرێت".