
Beijing
پەکین ــ AA
نوێنەری چین بۆ بازرگانیی نیودەوڵەتی، لی چینگانگ ڕایگەیاند لە دانوستانە بازرکانییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا کە لە لەندەن بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان ھەڵگرتنی باج لەسەر ھەدوو وڵات بەڕێوەچوو، بەرەوپێشچوونی باش ھەیە.
لی چینگانگ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداو کە کۆبوونەوە و دانوستانەکانیان لەگەڵ شاندی ئەمریکا لە لەندەن "پیشەیی و ڕاشکاوانە" بوون.
ڕاشیگەیاندووە کە لە میانی دانوستانەکاندا لەگەڵ شاندی ئەمریکا گەیشتوون بە لێکتێگەیشتنی بەرایی لەبارەی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامانەی کە پێشتر لەنێوان سەرکردەکانی نێوان ھەردوو وڵات واژوو کراون.
ھەر لەو بارەیەوە وەزیری بازرگانیی ئەمریکا، ھاوارد لوتنیک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند کە گەیشتوون بە چوارچێوەیەک بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتننامە بازرگانییەی کە بەشێوەیەکی کاتی لە مانگی ئایاری ڕابردوودا سەبارەت بە باجی گومرگیی لەگەڵ چین لەسەری ڕێککەوتوون.
گوتیشی: "دوو گەورەترین ئابووری جیھان گەیشتوونەتە چوارچێوەیەکی کارکردن، دوای ڕەزامەندی سەرۆک ترەمپ و ھاوتا چینییەکەی دەست بە جێبەجێکردنی ئەم چوارچێوەیە دەکەین".