Zana Natık Kerem
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
پەکین ــ AA
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٥،٧ پلە بەپێوەڕی رێختەر، ھەرێمی سیچوان باشووری رۆژئاوای چین-ی ھەژاند.
ناوەندی چین بۆ تۆڕەکانی چاودێری بوومەلەرزە راگەیەندراوێکی لەسەر روودانی بوومەلەرزەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، بوومەلەرزەکە لە شارۆچکەی شینگ ڤین سەربە شاری ییبین لە ھەرێمی سیچوان روویداوە.
ھەر بەپێی راگەیەندراوەکە، بووەلەرزەکە بە قوڵایی ١٢ کیلۆمەتر لەژێر زەوی روویداوە.
ھیچ زانیارییەک سەبارەت بە زیانەکانی گیانی و ماددەی بە هۆی بوومەلەرزەکەوە، بڵاونەکراوەتەوە.
ساڵی رابردوو بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٧ پلە بەپێوەری رێختەر ھەرێمی سیچوان-ی ھەژاند کە بە ھۆیەوە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٩٣ی دیکەش برینداربوون.