Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
واشنتۆن - AA
هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، مزگه‌وتێكی دیكه‌ی شارۆچكه‌ی هەجین سه‌ربه پارێزگای دێرازۆری كردووه‌ته ئامانج.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی هێزی یه‌كگرتووی دژی داعش، "15ی كانوونی یه‌كه‌م له باشووری شارۆچکەی هه‌جین رێكخستنه‌كانی داعش له‌نێو مزگه‌وتێكدا له رێگه‌ی مووشه‌كێكی زیره‌كه‌وه كراوه‌ته ئامانج".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه، داعش ئه‌و بینا و شوێنانه به‌كارده‌هێنێت كه كردنه ئامانجیان قه‌ده‌غه‌یه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بكرێنه ئامانج و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه، "له میانی هێرشه‌كه‌دا، 16 چه‌كداری داعش به چه‌كی قورسه‌وه له‌وێ له ئاماده‌كاریی ئه‌نجامدانی پهلاماردابوون. له‌م هێرشه‌دا ئه‌و تیرۆریستانه كوژران و هێزێكی دیكه‌ی داعش له مه‌یدانه‌كه دوورخرایه‌وه".
ئه‌م مزگه‌وته یه‌كه‌م بینای مەدەنی نییه كه له لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كرابێته ئامانج. هه‌ر هه‌فته‌ی رابردووبوو، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی له هه‌جین نهخۆشخانهیهكیشی كرده ئامانج.
هه‌روه‌ها له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بهڕابەرایەتی ئه‌مریكا له دێرازۆر چه‌ندین مزگه‌وتی كرده ئامانج و له‌ئه‌نجامیشدا ده‌یان كه‌سی مەدەنی بوونە قوربانی.
به‌پێی زانیاریی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان له هێرشه‌كه‌ی 22ی تشرینی یه‌كه‌مدا بۆ سه‌ر مزگه‌وتی زه‌وییه، حه‌وت مەدەنی کوژراون.