Abdullah Shukur
16 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2018
پاریس - AA
ئەمڕۆ بە درێژای رۆژ پۆلیسی فەڕەنسا لە شاری پاریس بە گازی بیبەر رووبەڕووی خۆپیشاندەرانی ئێلەگ زەردەکان بووەوە و لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، ١٦٨ کەس دەستگیر کران.
خۆپیشاندانەکان لە سەرەتادا بەھۆی گرانی سووتەمەنی دەستیپێکرد و پاشانیش گۆڕا بۆ رق و توڕەبوون لە دژی ئیدارەی سەرکۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، خۆپیشاندانەکان تاکو ئێستا لە سەرتاسەری وڵات بەردەوامە.
خۆپیشاندەران بەڵێنەکانی ماکرۆن-یان وەک پێویست نەزانی و لە پێنجەمین ھەفتەی خۆپیشاندانەکاندا، دووبارە خەڵک لە شەقامی چامپس- ئیلیزێ و گۆڕەپانی ئۆپێرا کۆبوونەوە.
لەگەڵ ئەوەی ژمارەی خۆپیشاندەرانی ئەم ھەفتەیە لەچاو ھەفتەکانی پێشوو کەمتر بوو، بەڵام پۆلیسی ناوچەکە رووبەڕووی ئەو خۆپیشاندەرانە بووەوە.
لەلایەکی دیکەش، راگەیاندنەکانی فەڕەنسا ئاماژەیان بەوەدا لە میانی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆ شەممەدا، ١٦٨ کەس دەستگیر کراون و ھەفتەی رابردووش ھەزار و ٢٠٠ کەس دیکە دەستگیر کرابوون.