Fuat Kabakcı,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2019
په‌كین - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، هوا چون یینگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌قامگیری ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند "چین دژی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه له ڤێنیزوێلا".
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا كه له په‌كینی پایته‌خت سازیكرد، هوا چون یینگ باسی له‌وه كرد كه چاودێری پێشهاته‌كانی ئێستای ڤێنیزوێلا ده‌كه‌ن و داوای له لایه‌نه‌كان كرد ژیرانه و خوێنساردانه كار بكه‌ن و گوتی: "چین پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی ڤێنیزوێلا ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری نیشتمانی، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌قامگیری و دژی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه له ڤێنیزوێلا".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین باسی له‌وه كرد كه بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دانیان په‌یڕه‌وكردووه له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیكه و هیوای خواست كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌یه‌كه‌وه له‌و باره‌یه‌وه هه‌لومه‌رجی له‌بار و سوودبه‌خش پێكبهێنن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین ئومێدی خواست هه‌موو لایه‌نه‌كانی ڤێنیزوێلا به دیالۆگ و راوێژ جیاوازییه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و خۆیان به‌دوور بگرن له شه‌ڕو پێكدادان و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شیرازه‌ی ئاسایی.
هوا چون یینگ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا و ڤێنیزوێلا وڵاتانی گرنگی بەشی خۆرئاوای زه‌وین و خاوه‌نی په‌یوه‌ندی نه‌ریتین و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه هیوادارن هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن له یه‌كتری، یه‌كسانی و ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروباری ناوخۆ په‌یوه‌ندییه‌كانیان تاوتوێ بكه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین باسی له‌وه كرد كه ئه‌وه بۆ هه‌ردوو وڵات، هه‌روەها بۆ کیشوەری ئه‌مریكا سوودی هه‌یه و گوتی: "ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت جه‌ختی له‌سه‌ر بكه‌مه‌وه ئه‌وه‌یه كه سزا ده‌ره‌كییه‌كان و ده‌ستوه‌ردانه‌كان ره‌وشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و سوودی نابێت بۆ چاره‌سه‌ری راسته‌قینه‌ی كێشه‌كه. به‌رده‌وامیدان به سه‌قامگیری و گه‌شه‌پێدانی ڤێنیزوێلا له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایهنهكاندایه".