Nazlı Yüzbaşıoğlu,Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 19 کانوونی یەکەم 2018
ده‌وحه - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستافان دی میستۆرا كۆبووه‌وه.
چاوش‌ئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی له 18یه‌مین كۆڕبه‌ندی ده‌وحه له قه‌ته‌ره، چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دیداری ئه‌نجامدا.
دوای یه‌كێك له دانیشتنه‌كان چاوش‌ئۆغڵو چه‌ند دیدارێكی دووقۆڵیی ئه‌نجامدا و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی توركه ته‌ته‌ره‌كانی كرمیا مسته‌فا عه‌بدولجه‌میل سه‌ركرده‌ی توركه ته‌ته‌ره‌كانی كرمیا مسته‌فا عه‌بدولجه‌میل كۆبووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسییه‌كان وه‌رگیراوه، چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ عه‌بدولجه‌میل دۆخی توركه ته‌ته‌ره‌كانی كرمیایان هه‌ڵسه‌نگاندووه و چاوش‌ئۆغڵو جه‌ختیكردووه‌ته‌وه كه پشتگیرییه‌كانی توركیا بۆ توركه ته‌ته‌ره‌كان هه‌میشه به‌رده‌وامده‌بێت.
دواتر چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سووریا ستافان دی میستۆرا كۆبووه‌ته‌وه و پێشهاته‌كانی سووریای له‌گه‌ڵدا تاوتوێكردووه.