Yusuf Özcan,Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
پاریس – AA
پۆلیس ماوه ماوه گازی فرمێسك‌ڕێژ له دژی هێله‌گ زه‌رده‌كان له پاریس به‌كارده‌هێنێت و تاكو ئێستا ٨٥ خۆپیشانده‌ریشی ده‌ستگیر كردووه.
خۆپیشاندانی هێله‌گ زه‌رده‌كان كه سه‌ره‌تا به ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێكرد دواتر بۆ توڕه‌بوون و یاخیبوون له حكوومه‌تی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن گۆڕا، وێڕای ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان ده‌كات به‌ڵام ئه‌وان ئه‌مڕۆش له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به خۆپیشاندانه‌كانیان.
خۆپیشانده‌ران به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه به‌ڵێنه‌كانی ماكرۆن وه‌ڵامگۆی داخوازییه‌كانی ئه‌وان نین و له شه‌قامی كامپس ئه‌لیزێ و گۆڕه‌پانی ئۆپێرا له پاریس گردبوونه‌وه.
ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران به به‌راورد به چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو كه‌مبۆته‌وه و ماوه ماوه به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان خۆپیشانده‌ران و پۆلیس روو ده‌دات.
دوای یه‌كه‌م هه‌وڵی پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌وانیش رژانه ناو كۆڵانه‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌قامی كامپس ئه‌لیزێ و پۆلیسیش ماوه ماوه گازی فرمێسك‌ڕێژ له دژیان به‌كارده‌هێنێت.
له سه‌رتاسه‌ری فه‌ڕه‌نسا نزیكه‌ی ٨٩ هه‌زار پۆلیس ئه‌ركدار كراون و هه‌شت هه‌زار پۆلیس و ١٤ ئۆتۆمبێلی گوللـه‌نه‌بڕ ئاسایشی پاریسی پایته‌خت ده‌پارێزن.