Nazlı Yüzbaşıoğlu,Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
15 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند، قه‌ته‌ر رۆژ به‌ڕۆژ هه‌نگاوی رهنگاوڕهنگتركردنی ئابووریی خۆی ده‌نێت و زیاتر به‌شی خۆی ده‌كات و گوتی،"قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا چالاكه، ئابووریی به‌رده‌وام گه‌شه‌ده‌كات و قه‌ته‌ر به‌هێزده‌بێت. ئه‌مه قه‌یرانێكی ده‌ستكرده. گه‌مارۆكان قبوڵناكرێن. كێشه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت، ئێمه دژی گهمارۆین."
چاوش‌ئۆغڵو كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 18یه‌مین كۆڕبه‌ندی ده‌وحه‌دا له قه‌ته‌ره، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسه قه‌ته‌رییه‌كانی دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی گه‌مارۆی ئابووریی سه‌ر قه‌ته‌ره‌وه، چاوش‌ئۆغڵو گوتی، "قه‌ته‌ر له‌سه‌ر ئاستی جیهانیدا چالاكه، ئابووریی به‌رده‌وام گه‌شه‌ده‌كات و قه‌ته‌ر به‌هێزده‌بێت. ئه‌مه قه‌یرانێكی ده‌ستكرده. گه‌مارۆكان قبوڵناكرێن. كێشه‌كه هه‌رچییه‌ك بێت، ئێمه دژی گهمارۆین. ئومێده‌وارم ئه‌م كێشانه به‌زووترین كات چاره‌سه‌رده‌بن."
چاوش‌ئۆغڵو به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ١٨ه‌مین كۆڕبه‌ندی ده‌وحه له‌مساڵدا یه‌كێك بووه له كۆڕبه‌نده هه‌ره گرنگه‌كانی جیهان و گوتی: "ده‌بینم كه به‌شداری له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له كۆڕبه‌نده‌كه ئێجگار به‌رزه. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه كۆڕبه‌ندێكی زۆر متمانه‌پێكراوه. سه‌ردانه‌كه و كاته‌كه‌ی ئه‌نجامدانی زۆر باش بوو".
- "توركیا ده‌ستبه‌سه‌رداری لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خاشقچی نابێت"
له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له كوشتنی رۆژنامه‌وانی سعوودی جه‌مال خاشقجی-یش چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "سهركۆمار ئه‌ردۆغان زۆر به روونی و راشكاوی و متمانه‌پێكراوی جه‌ختی له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدانی ئێمه له لێكۆڵینه‌وه‌كه كرده‌وه. هیچ زانیارییه‌كیشمان نییه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سعوودیه له لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیدا گه‌یشتۆته چ ئه‌نجامێك. پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌وانیش روون و متمانه‌پێكراو بێت. توركیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بابه‌ته نابێت و تا ده‌گاته ئه‌نجام له‌گه‌ڵی به‌رده‌وام ده‌بێت".