Zana Natık Kerem
30 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2017
بەغدا ــ AA
سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی و سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
لە بەیاننامەیەكدا كە نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، حەیدەر عەبادی و دۆناڵد ترەمپ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم بوارەكانەدا لەگەڵ ئەو سەركەوتنانەی كە بەسەر داعشدا تۆماركراون هەروەها پشتیوانییەكانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە شەڕی تیرۆریان تاتوێ كرد.
بەپێی بەیاننامەكە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ جەختیكردووەتەوە كە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات تەنها لە بواری سەربازی بەردەوام نابێت و هەروەها سەرسوڕمانی خۆیشی بە ئازایەتی و ژێری گەلی عێراق دەربڕیوە و گوتوویەتی: "بێ گومان ئێمە داعش لەناو دەبەین".
لە كۆتاییی بەیاننامەكەدا هاتووە كە لای خۆیەوە حەیدەر عەبادی دووپاتی كردووەتەوە كە هێزەكانی عێراق سەركەوتنی یەك لەدوای یەك بەسەر داعشدا تۆمار دەكەن و شكستهێنان بە داعش زۆر نزیك بووەتەوە و هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە گرنگە پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ عێراق لە شەڕی تیرۆر بەردەوام بێت.