Mazın Asad
29 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2017
لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی لیبیا لە دەریای سپی، ١٤٦ کۆچبەر بێسەروشوێن بوون.
کەناڵی Rainews٢٤ی ئیتاڵی بە پشتن بەستن بە زانیاری بەرپرسی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە دوورگەی لامپدوسای ئیتاڵیا، فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ بڵاوی کردەوە کە بەلەمەکە لە ئاوەکانی لیبیا لە دەریای سپی ژێرئاو کەوتووە.
فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ ئاماژەی بەوە دا کە بەھۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەوە ١٤٧ کەس بێسەروشوێن بوون کە لە نێوانیاندا پێنج منداڵ و ئافرەتی دووگیان ھەیە و راشیگەیاند تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانی ئیتاڵیا بۆ شوێنی رووداوەکە چوون.
رووداوەکە لەکاتێکدا ھەستی پێکراوە کە کەشتییەکی سەربازیی ئیسپانی لە دەریای سپی بە مەبەستی رزگارکردنی گەنجێکی وڵاتی گامبیا لە ناوچەکەدا دەسوڕایەوە.
فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی Askanewsی رایگەیاند: "ئەگەر ئەم گەنجە گامیاییە رزگار نەکرابایە، ھەرگیز ئاگاداری ئەو تراژێدیایە نەدەبووین".
ئاماژە بەوە کراوە کە بەلەمەکە دوو رۆژ لەمەوبەر لە شاری سابراسایی لیبیا بەڕێکەوتووە.