Abdulhameed Husseın Karam
11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
ھەولێر - AA
وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئایدن مەعروف بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان ئایدن مەعروف - دا ھاتووە: "بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەکی گەرم لە سەرجەم خوشک و برایانی مەسیحی لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و ھەموو جیھان دەکەین"
ھەروەھا وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان دەلێت: "ئاواتەخوازین ئەو جەژنەتان بەوپەڕی بەختەوەریی و ئارامیی و ئاسوودەیی بەسەرببەن وھیوادارین ئەو جەژنە ببێتە زیاترکردنی ھەوێنی لێبووردەیی و تەبایی و پێکەوەژیانی زیاتری نێوان پێکھاتەکان، ھەموو ڕۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت، جەژنی قیامەتان پیرۆزبێت".