Abdulhameed Husseın Karam
11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 12 نیسان 2020
ھەولێر - AA
گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جوتیار عادل راگەیەندراوێک سەبارەت بە ھاوڵاتییەکی خەلکی شاری سەقز بڵاودەکاتەوە کە لە زۆرێک لە کەناڵەکانەوە باسی ئەوە دەکرێت کە ئەم ھاوڵاتییەی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی مستەفا سەلیمی کە پەنای بۆ ھەرێمی کوردستان ھێناوە، لە سنووری پێنجوێن، لە لایەن ئاسایشەوە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.
بە پێی ھەوالێکی ماڵپەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە: "حکوومەتی ھەرێم ئاگاداری ئەو بابەتە نییە وئەگەر شتێکی وا ڕوویدابێت ئەوە بەبێ ئاگاداری حکوومەتی ھەرێم کراوە".
ھەوەھا لە کۆتاییدا رایگەیاندووە: "بۆ بەدواداچوونی ئەم بابەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران فەرمانی داوە بە پێکھێنانی لێژنەیەکی لێکۆلینەوە".