Heman Hussein Yaseen
02 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
هه‌ولێر - AA
پشووی داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بڕیاری لێده‌دات، درێژه‌ی ده‌بێت.
له‌وباره‌یه‌وه گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، جووتیار عادل لە راگەیه‌نراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووه، بە مەبەستی دیارییکردنی کاتی دەستپێکردنی دەوامی دامودەزگا فەرمییەکانی حکوومەت، لیژنەیەک بۆ دیراسەکردن و بڕیاردان له‌وباره‌یه‌وه پێکھێنراوە.
لە راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئەوەشخراوەتەڕوو، له‌به‌ر ئه‌وه، پشوو بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی کە بڕیارێکی نوێ لە ژێر رێنماییە تەندروستییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەردەچێت.