Hamit Hüseyin
01 تشرینی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
ھەولێر - AA
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە رووناکبیر، داھێنەر و دانیشتووانی سلێمانی و سنە بەبۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داھێنەر دەکات.
بە پێی ھەوالێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەی دەستنیشانکردنیان وەک دوو شاری داھێنەر لە ئەدەب و میوزیک لە لایەن رێکخراوی یۆنسکۆوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە رووناکبیر و داھێنەر و دانیشتووانی ھەردوو شاری خۆشەویستی سلێمانی و سنە و پارێزگارەکانیان دەکەم .
لە پەیامەکەدا ھاتووە ھیوادارم ئەم دەسکەوتە ببێتە ھاندەرێک بۆ پەرەپێدانی زیاتر بە بواری ئەدەب و ھونەر و بزووتنەوەی رۆشنبیریی لە ھەرێمی کوردستان.
لەلایەن رێکخراوی یونیسکۆ، شارەکانی سلێمانی و سنە ، لە ریزی ٦٦ شاری داھێنەر لەسەر ئاستی جیھان دەستنیشان کران.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی یونسکۆ، شاری سلێمانی بۆ داھێنان لە بواری ئەدەب و شاری سنە لە بواری میوزیک وەکو دوو شاری داھێنەر دەستنیشان کراون.