جيهان

پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ڕووداوەکانی ١٩١٥ بۆ پاتریکی ئەرمەنییەکانی تورکیا

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان: ''ڕێگەمان نەداوە و نادین تەنانەت یەک هاووڵاتی ئەرمەنیشمان پەراوێز بخرێت، دوور بخرێتەوە و لە نیشتمانی خۆیدا هەست بە پلە دوو بکات''.

Mehmet Tosun  | 24.04.2024 - نوێکردنەوە : 25.04.2024
پەیامی سەرکۆمار ئەردۆغان لەبارەی ڕووداوەکانی ١٩١٥ بۆ پاتریکی ئەرمەنییەکانی تورکیا

Ankara

ئەنقەرە - AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند: ''ڕێگەمان نەداوە و نادین تەنانەت یەک هاووڵاتی ئەرمەنیشمان پەراوێز بخرێت، دوور بخرێتەوە و لە نیشتمانی خۆیدا هەست بە پلە دوو بکات. گرنگە بەبێ ئەوەی ڕێگە بە گوتاری ڕادیکاڵ و پەراوێزخستن و زمانی ڕق لێبوونەوە بدەین، بە عەقڵ و ویژدان و زانست تاوتوێی ڕووداوەکانی مێژوو بکەین''.

سەبارەت بە ڕووداوەکانی ١٩١٥، سەرکۆمار ئەردۆغان پەیامێکی ئاڕاستەی پاتریکی ئەرمەنییەکانی تورکیا، ساهاک ماشالایان کرد.

سەرکۆمار ئەردۆغان، لە پەیامەکەیدا یادی ئەو هاووڵاتییە ئەرمەنییانەی دەوڵەتی عوسمانی کردەوە کە لە هەلومەرجی نالەباری جەنگی جیهانیی یەکەمدا گیانیان لەدەستداوە و، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی نەوەکانیان کرد و داوای لێخۆشبوونی لە خودا بۆ تەواوی ئەندامانی کۆمەڵگەی عوسمانی کرد کە بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان، یاخیبوونەکان، جووڵانەوەی چەتەکان و کردە تۆقێنەرەکاندا گیانیان سپاردووە و شەهید بوون.

هەروەها سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئەو وێرانەیەی جەنگی جیهانیی یەکەم لە خاکی عوسمانیدا دروستی کرد، شوێنەواری قووڵی لە هزردا دروستکردووە و ڕایگەیاند: ''ئەو کەشە ئارام و ئاشتییەی لە باپیرمانەوە بە میرات بۆ ئێمە ماوەتەوە تەنیا دەتوانرێت بە هەوڵی هاوبەشمان بەردەوام بێت. ئاسایشی و خۆشگوزەرانی و دڵخۆشی هاووڵاتیانی ئەرمەنییمان کە بە بەرهەمە کولتوور و مرۆییەکانیان خاکی ئانادۆڵویان دەوڵەمەند کردووە، ئەمڕۆش لەژێر گەرەنتییدایە. ڕێگەمان نەداوە و نادین تەنانەت یەک هاووڵاتی ئەرمەنیشمان پەراوێز بخرێت، دوور بخرێتەوە و لە نیشتمانی خۆیدا هەست بە پلە دوو بکات. گرنگە بەبێ ئەوەی ڕێگە بە گوتاری ڕادیکاڵ و پەراوێزخستن و زمانی ڕق لێبوونەوە بدەین، بە عەقڵ و ویژدان و زانست تاوتوێی ڕووداوەکانی مێژوو بکەین. دروستکردنی هاوسۆزی بەبێ جیاوازی کردن لە نێوان ئەو ڕووداوانەی لە یادەوەری نەتەوەییماندا هەڵکەندراون، ڕێگری دەکات لە ڕەگ داکوتانی تۆوی ڕق و کینە''.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın