جيهان

پەیامنێری ئەلجەزیرە شیرین ئەبو عاقلە بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا

- خانمە پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبو عاقلە لە میانی رووماڵکردنی هەڵمەتی سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل گیانی لەدەست دا.

Hamdi Yıldız  | 11.05.2022 - نوێکردنەوە : 12.05.2022
پەیامنێری ئەلجەزیرە شیرین ئەبو عاقلە بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژرا

ئیستانبوڵ - AA

خانمە پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرە، شیرین ئەبو عاقلە لە کەمپی پەنابەرانی جەنین لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل گیانی لەدەست دا.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین، خانمە پەیامنێر شیرین ئەبو عاقلە-ی تەمەن ٥١ ساڵ لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل کە گولـلەی راستەقینەیان بەکارهێناوە، سەری بە سەختی بریندار بووە و پاشان گیانی لەدەستداوە.

شیرین ئەبو عاقلە رووماڵی ئەو هەڵمەتەی دەکرد کە سوپای ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جەنین ئەنجامی دەدا.

شیرین ئەبو عاقلە لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری قودس لە دایکبووبوو و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە میدیا و رۆژنامەوانی لە زانکۆی یەرموک لە ئوردن بە دەست هێنابوو و بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ پەیامنێری کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ئەلجەزیرەی قەتەری بوو لە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın