Mehmet Nuri Uçar
24 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2021
کەرتی غەززە - AA
سوپای ئیسرائیل سێ پەلاماری ئاسمانیی کردە سەر كەرتی غەززەی گەمارۆدراو.
بەپێی ئەو زانیارییەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل، سێ خاڵی گرووپەکانی بەرگریی فەڵەستینییان لە شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە کردووەتە ئامانج.
تا ئێستا وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە کەرتی غەززە، راگەیەندراوی لەبارەی ئەوەی پەلامارەکان قوربانی لێکەوتووەتەوە یان نا بڵاونەکردووەتەوە.
هەروەها هێشتا سوپای ئیسرائیل، هیچ راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەلامارەکان بڵاونەکردووەتەوە.