Gamze Türkoğlu Oğuz
21 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 22 ئاب 2020
سانتا كروز – AA
له ئاكامی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی به‌هۆی شه‌پۆلی گه‌رماوه ویلایه‌تی كالیفۆرنیا گرتووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان رایانگه‌یاند به‌هۆی به‌رده‌وامیی ئه‌و ئاگره‌ی له شارۆچكه‌كانی سالانۆ و ناپا و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كه‌وتووه‌ته‌وه، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دووانی دیكه‌یش چاره‌نووسییان نادیاره.
یه‌كێك له‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه فڕۆكه‌وانی ئه‌و كۆپته‌ره بووه كه له كاتی كاره‌كانی كوژراندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كۆپته‌ره‌كه‌ی كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و به‌هۆی ئاگركهوتنهكهیشهوه ٣٣ سڤیل و كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه بریندار بوون.
به‌رپرس له فه‌رمانگه‌ی دارستانه‌كان، دانیال بێرلانت رایگه‌یاند به‌هۆی ئه‌و ئاگركهوتنهوهوه ١٧٥ ته‌لار بوونه‌ته خۆڵه‌مێش و مه‌ترسی ئه‌وه‌یش هه‌یه ٥٠ هه‌زار ته‌لاری زیانیان به‌ر بكه‌وێت.