پێنتاگۆن: "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیادا درێژه‌ی ده‌بێت"
- وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی ده‌بێت.
Istanbul
ئیستانبوڵ- AA
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پێنتاگۆن) ئاشكرایكرد په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌ی ده‌بێت.
گوته‌بێژی به‌رپرس له سیاسه‌ته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێنتاگۆن، ئێریك پاهۆن، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی حوڕه كه ناوه‌نده‌كه‌ی له ئه‌مریكایه و به زمانی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كات، سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی ئێس-٤٠٠ له رووسیا له‌لایه‌ن توركیاوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه مۆسكۆ به سوودوه‌رگرتن له‌و دابه‌شبوونه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتننامه‌ی په‌یوه‌ست به ئێس-٤٠٠ هاتووه‌ته ئاراوه، هه‌وڵی تێكدانی "په‌یوه‌ندیی قووڵی" نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره، ده‌دات.
ئێریك پاهۆن رایگه‌یاندووه "گه‌وره‌ترین خه‌ڵات بۆ رووسیا بریتییه له درووستكردنی دابه‌شكاریی له هاوپه‌یمانیی ناتۆدا به‌ڵام شتێكی له‌وشێوه‌یه روونادات، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا درێژه‌یان ده‌بێت. ئێمه به نزیكه‌یی ٧٠ ساڵه له‌گه‌ڵ توركیادا هاوپه‌یمانین".
پاهۆن جه‌ختی له‌وه‌كردووه‌ته‌وه كه كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن نه‌پچڕاون و رایگه‌یاندووه "به‌دڵنیاییه‌وه ده‌مانه‌وێت توركیا ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا كردوویه‌تی هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه و سیستمی پاتریۆت بكڕێت كه له ناتۆدا به‌كارده‌هێنرێت".
"هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ توركیا سنووردار نییه به به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥"
گوته‌بێژی كاروباری ناتۆ و ئه‌ورووپا له پنتاگۆن، عه‌قید مایك ئاندریۆس له لێدوانه‌كه‌ی حوڕه-دا رایگه‌یاند: "ستایشی په‌یوه‌ندییه ستراتیجییه‌كانمان ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ توركیا. هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ توركیا له سه‌ر بنه‌مای ئامانجی جۆراوجۆر پێكهاتووه. مانۆڕی هاوبه‌شی وه‌ك مانۆڕه‌كانی هه‌ڵۆكانی ئانادۆڵو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا ئه‌نجام ده‌درێت. هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ توركیا سنووردار نییه به به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥".
ئاندریۆس ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی توركیا له به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی ئێف-٣٥ په‌یوه‌ندیداره به بڕیاری ئه‌و وڵاته‌وه بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی ئێس-٤٠٠ له رووسیا و گوتی: "ئه‌گه‌ر توركیا له‌م نزیكانه بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئێس-٤٠٠ بدات هه‌موو ئه‌و بڕیارانه‌ی داومانن ده‌كرێت بگۆڕێین. له ره‌وشێكی له‌مجۆره‌شدا واشنتۆن خۆشحاڵ ده‌بێت به به‌شداری پێكردنه‌وه‌ی توركیا له به‌رنامه‌كه‌دا".
ئاندریۆس له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌م باره‌یه‌وه به‌رده‌وامن له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ توركیا.