پۆمپیۆ: "ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکی لە هێرشەکانی سریلانکادا کوژراون"
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکی لەو هێرشانەدا کوژراون کە ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک کڵێسا و هوتێلی لە سریلانکای کردە ئامانج.
Washington
واشنتۆن - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاند، ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکی لەو هێرشانەدا کوژراون کە ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەیەک کڵێسا و هوتێلی لە سریلانکای کردە ئامانج.
پۆمپیۆ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە لەگەڵ بەردەوامی بە دەرخستنی وردەکاری هێرشەکانی سریلانکا، ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەمریکی لەنێو کوژراوەکاندان، بەبێ ئەوەی ژمارەکەی ئاشکرا بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە کە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە کۆڵۆمبۆ کاردەکات بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانی ئەمریکی(ئەوانەی زیانیان پێگەیشتووە) لەگەڵ خانەوادەکانیان.
ئەمڕۆ یەکشەممە، زنجیرە تەقینەوەیەک ژمارەیەک کڵێسا و ھۆتێل-یان لە شاری کۆڵۆمبۆ پایتەختی سریلانکا کردە ئامانج و بەپێی نوێترین ئامار کە لە لایەن سەرچاوە پزیشکییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، تا ئێستا ٢٠٧ کەس کوژراون.