کاردانەوەی ترەمپ لەبارەی ئەنجامدانی زنجیرەیەک ھێرش لە سریلانکا
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو ھێرشانەی کرایە سەر ژمارەیەک کڵێسا و ھۆتێلێک لە سریلانکا گوتی: "ئەمریکا سەرەخۆشی لە گەلی سریلانکا دەکات و ئامادەین بۆ ھاوکاریکردن".
New York
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئەو ھێرشانەی کرایە سەر ژمارەیەک کڵێسا و ھۆتێلێک لە سریلانکا گوتی: "ئەمریکا سەرەخۆشی لە گەلی سریلانکا دەکات و ئامادەین بۆ ھاوکاریکردن".
ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر کاردانەوەی بەرامبەر ئەو زنجیرە ھێرشە نیشاندا کە کرایە سەر سریلانگا و گوتی: "ئەمریکا سەرەخۆشی لە گەلی سریلانکا دەکات و ئامادەین بۆ ھاوکاریکردن".
لە چەند ھێرشێکی جیاواز بۆ سەر کڵێسا و چەند ھۆتێلێکی سریلانگا، ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٥٠ کەسیش برینداربوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، زنجیرە تەقینەوەیەک ژمارەیەک کڵێسا و ھۆتێل-یان لە شاری کۆڵۆمبۆ پایتەختی سریلانکا کردە ئامانج و، لە ئاکامی تەقینەوەکاندا، ژمارەیەکی زۆری کەس کوژران و برینداربوون.
زاندراوە کە تەقینەوەکان لە میانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکانی جەژنی قیامە لە شاری کۆڵۆمبۆ پایتەخت لەگەڵ باکوور و رۆژھەڵاتی شارەکە روویانداوە کە سێ کڵێسا و سێ ھۆتێل-یان کردە ئامانج.
پێشتر رۆژنامەی "Daily News" بڵاویکردەوە کە ھەر لە ئاکامی تەقینەوەکاندا تا ئێستا، ٤٠٠ کەس برینداربوون.
لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی پەروەردەی سریلانکا، دوای تەقینەوەکانی کۆڵۆمبۆ، دەوامی قوتابخانەکانی لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممەدا، کردە پشوو.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکان رانەگەیاندووە.