Selen Temizer,Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmood Hasan
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی کە به‌رده‌وام ده‌بن له تاكتیكی جیاواز له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، رایگه‌یاند "هێزه خۆجێیه‌كان به‌كار ده‌هێنین به هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان داوین".
مایک پۆمپیۆ له‌باره‌ی دەرهێنانی دوا ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش له رۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا به ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئایسله‌ند-ی راگه‌یاند كه قۆناغی داگیركردنی خاك به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له لایه‌ن داعش بووه‌ته رابردوو و گوتی: "(ئه‌و قۆناغه) بوو به رابردوو به هۆی كاره باشه‌كانی هێزه خۆجێییه‌كان كه هاوبه‌شی ئه‌مریكان له سووریا و عێراق، به‌ڵام ئه‌ركه‌كان ته‌واو نه‌بوون. له زیاتر له كیشوه‌رێك له‌گه‌ڵ داعش له جه‌نگداین، به‌ڵام تاكتیكه‌كانمان ده‌گۆڕێن و له گۆڕاندان. تا داعش گۆڕانكاری به‌سه‌ر خۆیدا بهێنێت، ئێمه‌یش وا ده‌كه‌ین. له‌و هه‌ڕه‌شه‌یه تێده‌گه‌ین كه له تیرۆری ئیسلامییه‌وه ئاراسته ده‌كرێت. سه‌رۆك تره‌مپ پێداگیرانه له‌وه تێده‌گات. پێداگیرین له‌سه‌ر جه‌نگان له دژی ئه‌وان ته‌نها له‌و شوێنانه نا كه ئه‌وانی لێن و ته‌نها (له پێناو) ئه‌مریكا نا به‌ڵكو له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان كه دووچاری هاوپه‌یمانه‌كانمان ده‌بنه‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایک پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه پێویست به‌وه نه‌ماوه بۆ جه‌نگان له دژی داعش "دوو هه‌زار، چوار هه‌زار یان ١٤ هه‌زار سه‌رباز" له ناوچه‌كه بمێننه‌وه و گوتی: "هێزه خۆجێیه‌كان به‌كار ده‌هێنین به هۆی ئه‌وه‌ی یارمه‌تییان داوین".
مایک پۆمپیۆ لەبارەی ئێرانەوە گوتی: "ئێمە سەرنجەکانمان لەسەر ئێران کۆنەکردۆتەوە، ئێمە سەرنجەکان لەسەر ئاسایش چڕدەکەینەوە. ئێران گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەراست. هەربۆیە دەبێت بەرەنگاری کێشەکە بینەوە. (لە کۆنفرانسی ١٢ی شوباتدا لە وارشۆ بەڕابەرایەتی ئەمریکا) ٦٠ وڵات بەشداربوو. نیگەرانبووم چونکە مۆگێرینی بەشداری نەکرد. بەڕای من بەشداری نەکردنی ئەو، بەدبەختیەک بوو بۆ یەکێتیی ئەورووپا. منی نیگەران کرد و لەبەر ئەوەی٦٠ وڵات بەشداربوو، سەردانێکی مێژوویی دەبوو. وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە یەک ژووردابوون، باسیان لە هەڕەشەی هاوبەش دەکرد. ئێمە رابەرایەتیەمان نەکردن، مەشقمان پێنەکردن. خۆیان هاتن و بەئاشکرا گوتیان کە گەورەترین هەڕەشە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری گەلانی خۆیان، ئێرانە".
ناوبراو راشیگەیاند کە ئەمریکا لەو بارەیەوە سوورە و گوتی: " هەڵمەتی فشار تەنها یەک شت ئامانجێتی: قاسم سلێمانی، ( سەرکۆماری ئێران حەسەن) روحانی و (وەزیری دەرەوەی ئێران جەواد) زەریف رێگریان لێبکرێت لە چوونە ناو کردەی تیرۆریستی و دابڕانیان لەوەی هەیە.