Kasım İleri,1 23
20 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2019
واشنتۆن - AA
ئه‌و پشتیوانییه‌ی ئه‌مریكا به‌مه‌رجی سنووردار له تیرۆریستانی یه‌په‌گه‌ی ده‌كرد كه ناوی هه‌سه‌ده‌ی به‌كارهێنا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له سووریا، سه‌ره‌ڕای ته‌واو كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی تیرۆریستانی داعش، به‌ڵام هێشتا هه‌ر درێژه‌ی پێده‌درێت.
سه‌ره‌ڕای ده‌ستپێكردنی قۆناغی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له سووریا، حكوومه‌تی واشنتۆن هیشتا ستراتیجییەتی سووریا دوای تیرۆریستانی داعش روونهكردووهتهوه.
له كاتێكدا سه‌ربازانی ئه‌مریكا ده‌كشێنه‌وه، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی پرسیاری په‌یوه‌ندی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی یه‌په‌گه ده‌كرێت كه ناوی هه‌سه‌ده به‌كارده‌هێنێت، له‌گه‌ڵ چاره‌نووسی ئه‌و چه‌كانه‌ی دراوه به تیرۆریستانی یه‌په‌گه، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له‌و ناوچانه‌ی له تیرۆریستانی داعش رزگاركراون و چاره‌نووسی ئه‌و تیرۆریستانەی داعش كه به زیندووی ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
- پشتیوانی بۆ تیرۆریستانی یه‌په‌گه به‌رده‌وامه
تیرۆریستانی یه‌په‌گه هه‌فته‌ی رابردوو له خۆرهه‌ڵاتی رووباری فورات ناحیه‌ی باغۆزیان له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش رزگاركرد كه دوایین ناوچه‌بوو له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه‌دا. به‌مه‌یش ئه‌مریكا كه به بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پشتیوانی له یه‌په‌گه ده‌كرد، ئه‌و بیانووه‌ی نه‌ما، به‌ڵام ده‌بینرێت كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) جارێكی دیكه به‌و هۆكاری پشتیوانییه‌دا ده‌چێته‌وه كه پێشتر ده‌یانجار پیایدا چۆته‌وه.
له وه‌ڵامی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه پرسی "له‌گه‌ڵ ده‌رهێنانی دوا شوێن له ده‌ست داعش و ده‌ستكردن به كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له سووریا ئایا ئه‌و چه‌كانه وه‌رده‌گرنه‌وه كه داوتانن به یه‌په‌گه؟" گوته‌بێژی پنتاگۆن، شون رۆبه‌رستۆن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی یه‌په‌گه و گوتی: "هه‌سه‌ده له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا هاوبه‌شێكی كاریگه‌ر و متمانه‌پێكراو بوو. ئاماژه‌مان به‌وه داوه كه ئه‌و چه‌كانه‌ی دراون به هه‌سه‌ده سنوورداردن و تایبه‌تن به ئه‌رك به‌ڕاده‌یه‌كی دیاریكراو به ئامانجی شكستهێنان به داعش. باكووری رۆژهه‌ڵات(ی سووریا) له لێواری ئازادبوونی ته‌واوه‌تیدایه، به‌ڵام هێشتا شتگه‌لێك ماوه. له كاتێكدا كه ناوچه‌كان له ئه‌وان (له داعش) پاك ده‌كه‌ینه‌وه و رێگری له‌وه ده‌كه‌ین جارێكی دیكه داعش سه‌رهه‌ڵبداته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی هه‌سه‌ده‌ی هاوبه‌شمان".
ئه‌مریكا كه به پاساوی داگیركردنی ناوچه‌كان له لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه پشتگیری تیرۆریستانی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌كات، دوای شكستهێنان به تیرۆریستانی داعش ئه‌و پشتگریهی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و رێكخراوه به‌ره‌و رێبازی نوێ ئاراسته ده‌كرێت و پاساوی نوێی ئه‌مریكا بۆ پشتگیری له‌و رێكخراوه ئه‌وه‌یه كه رێگری ده‌كه‌ن له دیسانه‌وه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش له‌و ناوچانه‌ی لێی راماڵدراون.
دوای ئه‌وه‌ی تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای دا له سووریا له‌ژێر گوشاری كۆنگرێس و پنتاگۆن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان "پاراستنی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه"یه.
ئەگەرچی ترەمپ سەبارەت بە پاراستنی تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە بیرۆکەی ناوچەی ئارام لە سووریا بخاتە نێو ناوانەوە، ئیدارەکەی هێشتا لەوبارەیەوە پلانێکی بەرجەستەی ئاشکرانەکردووە.
هەربۆیەش ئیدارەی واشنتۆن دەیەوێت پارێزگارییکردن لە تیرۆریستانی یەپەگە/پەکەکە رادەستی وڵاتانی ئەورووپا بکات.
ترەمپ لەبەرامبەر رەتکردنەوەی ئەمە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپاوە، هەڕەشەی ئەوەی لێکردوون کە تیرۆرستانی داعش ئازاد دەکات.
لەوبارەیەشەوە رائید رۆبەرتسن وەڵامی پرسیاری پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی دایەوە و ئاماژەی بەوەکرد وڵاتەکەی بەدوای جێگرەوەی دۆخی دەستبەسەریی داعشە دەستگیرکراوەکاندا، دەگەڕێت.
رۆبەرتسن وەڵامێکی روونی پرسیاری ئەوەی ئایا ئازادکردنی تیرۆریستە دەستگیرکراوەکانی داعش بژاردەیە یان نا، نەدایەوە و گوتی: "باشترین بژاردە بریتییە لەوەی ئەم جەنگاوەرانە لە لایەن وڵاتەکانیانەوە وەربگیرێنەوە و دادگایی بکرێن".
لە وەلامی ئەوەش کە "وڵاتانی ئەورووپا نایانەوێت ئەم چەکدارانە وەرگرنەوە. باشترین دووەم بژاردە چییە؟" رۆبەرستن جەختی لەوەکردەوە کە بەدوای جێگرەوەکاندا دەگەڕێن.
هەروەها لە وەڵامی پرسیاری "ئایا دەتوانن بڵێن کە ئازادکردنی ئەم چەکدارانە بژاردە نییە؟" گوتی: "بەدوای بژاردەی جێگرەوە سەبارەت بە دۆخی دەستبەسەریی ئەمانەدا دەگەڕێین".