Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
سەنگاپوور - AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگه‌یاند کە، ئیداره‌ی واشنتۆن ئامانجی ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت له كاركردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا كه هاوبه‌شی وڵاته‌كه‌یه‌تی له ناتۆ.
پۆمپیۆ كه به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له ٥١ه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له سەنگاپوورە به میدیاكارانی راگه‌یاند، وێڕای ئه‌و كێشانه‌ی به‌هۆی له ماڵه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركردنی پیاوی ئایینی ئاندریو كرایگ برونسۆنهوه دروست بوون به‌تۆمه‌تی تاوان ئه‌نجامدان به ناوی فه‌تۆ و په‌كه‌كه‌وه، توركیا هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مریكایه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه دا كه، له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی ئه‌م بابه‌ته‌یان كردووه و، تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كان، ئه‌مریكا و توركیا له ژێر چه‌تری هاوپه‌یمانی ناتۆدا به‌رده‌وام ده‌بن له پێكه‌وه كاركردن و هه‌ماهه‌نگی. له ته‌وه‌ره‌كانی دیكه‌شدا. گوتی: "توركیا هاوبه‌شێكی ناتۆیه كه ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێت له هه‌ماهه‌نگی و كاركردن له‌گه‌ڵی".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌ڕاشكاوی به چاوشئۆغڵوی گوتووه کە، ده‌یانه‌وێت توركیا برۆنسۆن ئازاد بكات و رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بدات بۆ ئه‌مریكا. هاوتاكهیشی به پێویستی زانیووه ژماره‌یه‌ك له‌و كارمه‌ندانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئازاد بكرێن كه له توركیا كارده‌كه‌ن. گوتیشی: "هیوادارم له رۆژانی داهاتوودا ئه‌مه ببینین".