Abdullah Shukur
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2018
غەززە - AA
لە چوارچێوەی رپێوانەکانی ''گەڕانەوەی گەورە'' لە کەرتی غەززە، سوپای ئیسرائیل خۆپیشاندەرێکی فەڵەستینی شەھید کرد و ١٢٠ کەسی دیکەش برینداربوون.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە، ئەشرەف ئەلقودرە رایگەیاند كه، گەنجێکی فەڵەستینی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی یەحیا یاغی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کوژراوە.
راشیگەیاند کە ١٢٠ فەڵەسینی لە ئەنجامی ھێرشی سەربازانی ئیسرائیل بە گازی فرمێسکڕێژ برینداربوون.
فەڵەستینییەکان بە بۆنەی ٤٢ەمین ساڵیادی رۆژی خاکەوە لە ٣٠ ئادارەوە تا ئێستا لەسەر سنووری ئیسرائیل- کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، له خۆپیشاندانی ئاشتییانە لەژێر ناوی "خۆپیشاندانەکانی گەڕانەوەی گەورە" بهردهوامن.