Abdullah Shukur
03 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاند کە بەھۆی ئەوە بانکی Agrosoyuz Commercial Bank رووسی خزمەتگوزاری پێشکەش بە نوێنەری بانکی Foreign Trade Bank کۆریای باکوور لە شاری مۆسکۆ، ھان جانگ سوو کردووە، سزای بەسەر ئەو بانکە رووسییەدا سەپاندووە.
بەپێی ئەو راگەیاندراوەی كه لە نووسینگەی سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، بەھۆی پەیوەندی بانکی Agrosoyuz Commercial Bank رووسی بە کۆریای باکوور خراوەتە لیستی رەشەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە ئەو بانکەی ناوی براوە، کاری گرنگی بانکی بۆ نوێنەری بانکی Foreign Trade Bankکۆریای باکوور لە شاری مۆسکۆ، ھان جانگ سوو ئەنجامداوە.
جەختیش لەوە کراوەتەوە کە بانکی Foreign Trade Bank کۆریای باکوور و ھان جانگ سوور بەھۆی دەستەبەرکردنی پشتیوانی بۆ چەکی ناوەکی کۆریای باکوور، لەوەتەی ساڵی ٢٠٠٦وە خراونەتە لیستی رەشەوە.