Zeynep Hilal Karyağdı,Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2018
غه‌ززه - AA
سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كە هێرشی ئاسمانی كردووەته سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له باكووری غه‌ززه كه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی لێبووە. هه‌ڵگرتنی كۆلاره و باڵۆنی ئاگرتێبهربووشی له‌لایه‌ن ئه‌و گه‌نجانه‌وه كردووەته پاساو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه.
به‌پێی گوته‌ی شایه‌تحاڵان فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانییان كردووەته سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ليبووە و، سوپای ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات گوایا كۆلاره و باڵۆنی ئاگرتێبهربوویان هه‌ڵگرتووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و هێرشه‌وه هیچ لێدوانێكی نه‌داوه.
لای خۆیشه‌وه سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاند كه فڕۆكهكانییان هێرشی ئاسمانییان "بۆ سه‌ر ئه‌و ئه‌و گه‌نجانه ئه‌نجام داوه كه له باكووری غه‌ززه‌وه كۆلاره و باڵۆنی ئاگرتێبهربوویان ره‌وانه‌ی (یه‌كه جوولهكهنشینهكانی ده‌وروبه‌ری كه‌رتی غه‌ززه) كردووه".
ئیداره‌ی ته‌لئه‌بیب بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی ره‌وانه‌كردنی كۆلاره‌ی ئاگرتێبه‌ردراو و، باڵۆنی گازی هیلیۆمتێكراو له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌ره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له كه‌رتی غه‌ززه بۆ یه‌كه جوولهكهنشینهكانی ده‌وروبه‌ری كه‌رته‌كه ئه‌وا زنجیره‌یه‌ك ئاگر كه‌وتووەته‌وه.
سوپای ئیسرائیل كه نه‌یتوانیووه چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكات له‌و ناوچانه‌ی كۆلاره و باڵۆن ره‌وانه ده‌كرێن، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی دواییدا به‌و پاساوه‌وه به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانی هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی غه‌ززه.
به‌بۆنه‌ی ٤٢هیهمین ساڵوه‌گه‌ڕی رۆژی خاك، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له ٣٠ی ئاداره‌وه له ژێر ناوی رێپێوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌زن له سنووری ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدراو به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی چالاكی جۆراوجۆر.