Muhammed Bilal Kenasari,Muhammet Ali Kemal
05 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2018
واشنتۆن - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد تاوتوێی پرسی سووریا، برونسۆن و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان کردووە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان چاوشئۆغڵو و پۆمپیۆ، هاتووە:
"ئەمڕۆ وەزیر مایکڵ ریچارد پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو ئەنجامدا و هەردوولا جەختیان لەوەکردەوە هەر هێرشێکی رژێمی ئەسەد بۆ سەر ئیدلب ناکرێت قبووڵ بکرێت و ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی ناعەقڵانیی ئاستی ئەو گرژییەی لە سووریا هەیە بەرزبکرێتەوە. هاوکات وەزیر (پۆمپیۆ) جەختی لە گرنگیی ئازادکردنی قەشە، ئاندرو برونسۆن لە لایەن تورکیاوە کردەوە. پۆمپیۆ و وەزیری دەرەوەی تورکیا لەسەر ئەوە رێککەوتن کە درێژە بە پەیوەندییەکانیان بدەن لە پێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و نیگەرانییە هاوبەشەکان".