Gamze Türkoğlu Oğuz,Ramal Abdullah Mahmood
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 23 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ركردایه‌تیكردنی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له نێوان واشنتۆن و كۆریای باكووردا.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور ناسراو بە Yonhap رایگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی پۆمپیۆ له واشنتۆن له‌گه‌ڵ هاوتا ژاپۆنیه‌كه‌ی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ركردایه‌تیكردنی دانوستانه‌كان له‌باره‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی له نێوان واشنتۆن و كۆریای باكووردا و گوتی: "هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه".
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئه‌مریكا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكوور، كوۆن جۆنگ گون له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی KCNA پۆمپیۆی به قسه‌كردنی "بێهه‌ست و بێپه‌روا" تۆمه‌تبار كرد.